ماڕادۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌كات
"ئه‌گه‌ر جامه‌كه نه‌به‌نه‌وه، بۆ ئارجێنتینا نه‌گه‌ڕێنه‌وه
دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا، ئه‌ستێره و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا له لێدوانێكدا هه‌ڕه‌شه له تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئاجێنتینا و یاریزانه‌كانی ده‌كات.
له باره‌ی یاری فیناڵی كۆپا ئامێریكا، كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و چیللی به‌ڕێوه بچێت، ماڕادۆنای ته‌مه‌ن 54 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ئاسی ئیسپانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه ڕووه و یاریزانانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر جامه‌كه نه‌به‌نه‌وه، بۆ ئارجێنتینا نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دوای ساڵی 1993ـه‌وه هیچ نازناوێكی نه‌بردۆته‌وه، له 3 پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره‌ی رابردوو گه‌یشتۆته فیناڵ، به‌ڵام تا ئێستا له دووانیان به‌ده‌ستی به‌تاڵی كۆتایی پێهێناوه، له مۆندیالی (2014)، كۆپا ئامێریكای (2015) و كۆپا ئامێریكای 2016.