سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە ئیسرائیل

K24 –
جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەشتەکەی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد. بایدن ئەمڕۆ گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و لەلایەن بەرپەرسانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی ئەمەریکا دوو رۆژ لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە، رۆژی هەینی دەچێتە فەلەستین و لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین کۆ دەبێتەوە. بە پێێ بەرنامەی گەشتەکەی، جۆو بایدن لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بەشدار دەبێ.
پەرەپێدانی رێککەوتننامەی ئیبراهیم، پێکهێنانی هێزێکی ناوچەیی کە وەک ناتۆی عەرەبی ناوی دەهێندرێ، لە یەک نزیککردنەوەی ئیسرائیل و سعودیا و گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ و دانووستانی سەرۆکی ئەمەریکا لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ.
پێشتر دیوانی پادشایه‌تی سعوودیه، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژانی 15 و 16ـی ته‌مموز / یۆلیۆ سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دیوانی پادشایه‌تی سعوودیه، بایدن بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریاز و واشنتن ده‌گاته ناوچه‌كه، له‌م سه‌ردانه‌دا چاوی به شا سه‌لمان و شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بایدن له سعوودیه هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بینێت.