رووسیا هاوكاری گه‌یانده ئه‌فغانستان
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا، بڕیاری دا 16 تۆن هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نێته ئه‌فغانستان.
ئاژانسی هه‌واڵیی سپۆتنیك، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ رووسیا له رێی فڕۆكه‌وه 16 تۆن كه‌لوپه‌ل و پیتاكی مرۆیی گه‌یاندووه‌ته ئه‌فغانستان.
وه‌زاره‌تی باری له‌ناكاو له كابینه‌ی حكومه‌تی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، كه تاڵیبان له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كابووڵ دایمه‌زراندووه، رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمه‌كه‌ی رووسیا پێكهاتووه له پێداویستیی بنه‌ڕه‌تی و كۆمه‌كی ته‌ندرووستیی.
دمیتری گیرۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له ئه‌فغانستان و جێگره‌كه‌ی ئه ئانتۆن لاڤرۆڤ، له مه‌راسیمی راده‌ستكردنی كۆمهكهكهدا به‌شداریان كرد