راپه‌ڕین شكۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی شكاند
ساڵیادی راپه‌ڕینی شاری سلێمانییه
K24 – سلێمانی:
راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان دژی رژێمی به‌عس، شكۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی شكاند، ئه‌مڕۆش 25 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی شاری سلێمانی تێپه‌ڕده‌بێ.
25 ساڵ به‌ر له ئێستا خه‌ڵكی شاری سلێمانی به هاوكاری پێشمه‌رگه، شاره‌كه‌یان له داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌كه‌ی به‌عس پاككرده‌وه.
رزگاری حاجی کەمال پێشمەرگەی دێرین بۆ كوردستان24 ده‌ڵێ: "مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كان، لایه‌نه‌كان هه‌موویان به‌یه‌كده‌ست هه‌وڵ بۆ میلله‌ت بده‌ن، هیچ كه‌سێك هه‌وڵ بۆ گیرفانی خۆی نه‌دا".
گوتیشی: "به راستی میلله‌ت چه‌وساوه‌یه، وای لێهاتووه وه‌ڕس بووه له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا تیایدایه".
سەردەشت حەمە ساڵەح برای شەهید مەریوانە کە لە راپەرینەکەی سلێمانی دا گیانی لەدەست داوە، وەك یادەوەری یەك لە ٧ ئادار هەمووساڵێك سەردانی ئەمنەسوورەکە دەکا.
سەردەشت حه‌مه‌ساڵح کە رۆژنامە نووسیشە بۆ كوردستان24 گوتی: "ده‌بێ به‌رده‌وامیی به‌و راپه‌ڕینه بدرێ، ئه‌و راپه‌ڕینه بكه‌یته سومبولێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه دوای نه‌وه شانازیی پێوه‌بكه‌ن".
گوتیشی: "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گاڵته به راپه‌ڕین ده‌كه‌ن، ئه‌مه به‌ڕاستی مرۆڤی كورد و كه‌سی دڵسۆز تووشی شۆك ده‌كا".
په‌یامنێر: مونیر سه‌لیم
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح