ئێران چوار سفر لەسەر دراوەکەی لادەبات

ئێران دوو پۆل دراوی نوێ دەردەکات

تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران

K24 - هەولێر:

دوو دراوی نوێی دراوی ئێرانی لە جۆرەکانی 1000 و 2000 تومەنی خرانە بازاڕەوە، کە چوار سفریان لە بەشی خوارەوە بە تەواوی لەسەر لادراوە، بەڵام چوار سفرە لە بەشی سەرەوە بە کاڵیی هەر ماونەتەوە. 

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ئاشکرای دەکات، ئەو دراوە نوێیە لە سەردەمی پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی چاپکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا، ئێران بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت و توانای کڕینی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی رۆژانەیان نەماوە.

تاران، بە لابردنی سفرەکانی سەر دراوەکەی دەیەوێت، چارەسەری دۆخی داراییەکەی بکات و مامەڵەی هاووڵاتییان ئاسان بێت.