ئه‌مڕۆ بایدن سه‌ردانی فه‌له‌ستین ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئەمڕۆ (هه‌ینی 15ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا سەردانی کەرتی رۆژئاوا لە فەڵەستین دەکات و دواتر دەچێتە سعوودیە.
ئه‌م ئاژانسه راشیگه‌یاند، لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا سەردانی شاری بێت لەحم لە کەرتی رۆژئاوا دەکات و لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین کۆدەبێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەیدا بۆ کەرتی رۆژئاوا بایدن کۆمەڵێک هاوکاری بۆ فەڵەستینیەکان رابگەیەنێت، لە نێویاندا گەشەپێدان بە تۆڕەکانی پەیوەندی.
بڕیاریشە هه‌ر ئه‌مڕۆ بایدن بەرەو سعودیە بەڕێبکەوێت و لەگەڵ سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە و محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشا دۆخی ناوچەکە و جیهان و هەڕەشەکانی ئێران تاوتوێ بکات.