ئەمه‌ریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات ئۆکرانیا جێبهێڵن
باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە کیێڤ هۆشداری دەدات
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە کیێڤ داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات ئۆکرانیا جێبهێڵن.
لە راگەێندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە کیێڤ هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی و رایگه‌یاند، بەهۆی هێرش و بۆردوومانە بەردەوامەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، داوا لە هاونیشتیمانیانی ئەمه‌ریکا دەکەین سەردانی ئۆکرانیا نەکەن.
هه‌روه‌ها واشنتن داواش ده‌كات ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی لە كیێڤن هەرچی زووە بە رێگەی وشکانی وڵاتەکە جێبهێڵن، و دووربکەونەوە لە هەموو جۆرە کۆبوونەوەیەک بۆ ئەوەی نەبنە ئامانجی هێرشەکانی رووسیا.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژانە هێرش و بۆردوومانەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامن و خەڵکی سڤیل دەکەنە قوربانی.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 14ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022 لە هێرشێکی مووشەکی رووسیا بۆ سەر ڤینیتسیا لە ئۆکرانیادا، 23 کەسی سڤیل بوونە قوربانی، زێلینسکی بە هێرشێکی تیرۆرستی وه‌سفی كرد.