موقته‌دا سه‌در: له‌ خوا ده‌پاڕێمه‌وه‌ هه‌مووان به‌ زووترین كات و به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌

به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در
به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در

K24 – هه‌ولێر:

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ رێی تویتێكه‌وه‌ سوپاسی نوێژخوێنانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ  له‌ به‌غدا نوێژی هه‌ینییان به‌رپاكرد.

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌، بۆ "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌" و هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و میوان نه‌وازانی ناوچه‌ی سه‌در و كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان و هه‌مووانی كردووه‌ بۆ به‌شداریان له‌ نمایشی ملیۆنی ره‌وته‌كه‌ی له‌ به‌غدا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌در، نووسیویه‌تی: له‌ خوا ده‌پاڕێمه‌وه‌ هه‌مووان به‌ زووترین كات و به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌.

تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در
تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در