موقته‌دا سه‌در: له خوا ده‌پاڕێمه‌وه هه‌مووان به زووترین كات و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له رێی تویتێكه‌وه سوپاسی نوێژخوێنانی ره‌وته‌كه‌ی كرد، كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا نوێژی هه‌ینییان به‌رپاكرد.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كردووه، بۆ "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه" و هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و میوان نه‌وازانی ناوچه‌ی سه‌در و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و هه‌مووانی كردووه بۆ به‌شداریان له نمایشی ملیۆنی ره‌وته‌كه‌ی له به‌غدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌در، نووسیویه‌تی: له خوا ده‌پاڕێمه‌وه هه‌مووان به زووترین كات و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه.