وێرانكه‌ری باینرێج گه‌یشته رۆژئاوای توركیا
"هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كی ناووكی مووشه‌كی (توماهۆك)ـی باڵداری هه‌ڵگرتووه"

K24 – هه‌ولێر:
كه‌شتیگه‌لی شه‌شه‌می ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشتنی وێرانكه‌ری (باینرێج)ـی بۆ بنكه‌ی ده‌ریاوانی (ئێكساز) له رۆژئاوای توركیا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) كه‌شتیگه‌لی شه‌شه‌می ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، وێرانكه‌ری (باینرێج)ـی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكایی، پێكهاتووه له وێرانكه‌ری (كۆڵ)، (گرێڤڵی)، (جیسۆن دانهام) و ( گونیزڵیز)، هه‌روه‌ها كه‌شتییه‌كی ناووكی مووشه‌كی (توماهۆك)ـی باڵداری هه‌ڵگرتووه، ئه‌مڕۆ گه‌یشته بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی له رۆژئاوای توركیا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاربوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو بكرێت، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی رووداوه‌كانی ئۆكرانیا له‌وه پاشگه‌ز بووه‌وه و له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست هێشتیه‌وه.
كه‌شتیگه‌لی شه‌شه‌می ئه‌مه‌ریكا له كه‌شتی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی پێكهاتووه، بنكه‌كه‌ی له ئاوه‌كانی ئیتاڵیا نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ناپوولییه، ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌قامگیری ئه‌وروپا، ئه‌فریقا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له‌وێ جیێگیری كردووه.