چاره‌نووسی وریا غه‌فووری به نادیاری ماوه‌ته‌وه
وریا غەفوری یاریزانە کوردەکەی پێشووی یانەی ئیستیقلالی ئێران تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە.
سەرچاوەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو وریا غەفوری یاریزانە کوردەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەی فولاد خوزستان، بەشداری راهێنانەکانی ئەو یانەیە کرد و دەنگۆیەکیش هەبوو کە گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کردووە، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە لەگەڵ شاندی یانەکەی بۆ ئامادەکاری وەرزی داهاتوو گەشتی تورکیای نەکرد، دەگوترێت ئەو یانەیە لە گواستنەوەی یاریزانە کوردەکە پاشگەزبووەتەوە.
پێشتر دەنگۆی ئەوەش بڵابووەوە گوایە یانەی هەولێر دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام وریا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر ئەم دەنگۆیانە نەبوو، ئێستاش چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی سه‌بهانی ئێرانەوە بکات.
وریا غه‌فووری له دایكبووی ساڵی 1987ـی شاری سنه‌یه، یاریزانی ئێستای ئیستیقلالی ئێرانییه، له نێو یاریگه له باڵی راست یاری ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی به پڵنگه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناسراوه، پێشتر له لایه‌ن كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری پورتوگالی پێشووی ئێران بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كرا بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018، به‌ڵام به‌هۆی كوردبوون و هه‌ڵوێسته‌كانی دوورخرایه‌وه و له په‌رله‌مانی ئێران ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی دوورخرانه‌وه‌ی وریا غه‌فووری به‌رز بووه‌وه و داوایان كرد بیگه‌ڕێننه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه.