وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ناوچه‌ی مه‌ده‌نی ناكه‌ینه ئامانج
"بۆ ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان، ئاماده‌ی هاوكارین"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی تۆپبارانكردنی پارێزگای دهۆك خه‌مبارین به كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، دژی هه‌ر هێرشێكین كه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆیه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بۆ ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان، ئاماده‌ی هاوكارین، توركیا ناوچه‌ی مه‌ده‌نی ناكاته ئامانج.
توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگادنمان، ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كراوه، راگه‌یه‌ندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقیش له ژێر كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌یه.