عێراق به فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
"داوای لێكرا پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ناو خاكی عێراق كۆتایی پێبهێنرێت"
K24- هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌فه‌رمی باڵیۆزی توركیای بانگهێشتكرد و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێدا و داوایكرد به زووترین كات هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌فه‌رمی نامه‌ی ناڕه‌زایی راده‌ستی عه‌لی ره‌زا گۆنا، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا كرا، داواش له توركیا كراوه به زووترین كات هێزه‌كانیان له عێراق بكشێننه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، به‌هۆی تۆپبارانكردنی گوندی په‌ره‌خ له سنووری ئیداره‌ی زاخۆ، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی نۆ هاووڵاتی و برینداربوونی 29 كه‌سی دیكه، به‌غدا نامه‌یه‌كی توندی ناڕه‌زایی راده‌ستی باڵیۆزی توركیا له‌و وڵاته‌دا كرد و تێیدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌كرا، داواشی لێكرا پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ ناو خاكی عێراق كۆتایی پێبهێنرێت.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.