ئه‌ردۆغان: له رۆژانی داهاتوو كه‌شتییه‌كان ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانی بۆ جیهان ده‌كه‌ن
"هه‌واڵی خۆش له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له نیوان مۆسكۆ و كیێڤ هه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا له گوتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ی به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی خۆراك له جیهاندا كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ـی تهمموز رایگه‌یاند، توركیا رۆژ له دوای رۆژ ئه‌ركی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه قورس‌تر ده‌بێت.
بەگوتەی ئەردۆغان، له رۆژانی داهاتوو جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان له ده‌ستپێده‌كات، به‌رده‌وامیش ده‌بن لە کارکردن بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.
"هه‌واڵی خۆش له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له نیوان مۆسكۆ و كیێڤ هه‌یه، ره‌نگه له داهاتوودا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه بكرێت، بۆ ئه‌مه هه‌وڵی جدی و به‌رده‌وام هه‌یه". ئەمە بەشێکی دیکەی ناوەڕۆکی قسەکانی ئەردۆغانە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جیهان به گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له بواری ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت، قه‌یرانه‌كان له په‌تای كۆرۆناوه ده‌ستیپێكرد، دواتر شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیاش به‌دوا داهات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، دوای واژۆکردنی رێكکه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به بڕی 10 ملیار دۆلار گه‌نم هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا دەڵێت: "ده‌توانین له‌به‌رده‌م شه‌ڕدا خۆڕاگر بین، له ئێستادا خاوه‌نی پتر له 20 ملیۆن تۆن گه‌نمی عهمباركراوین".
دوێنێ هه‌ینی له ئیسته‌نبۆڵ، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆماری توركیا، سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی رووسی و ئۆكرانی، مه‌راسیمی واژووكردنی رێکكه‌وتنی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه به هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه بۆ جیهان به‌ڕێوه‌چوو، واشنتنیش پێشوازی له‌م هه‌نگاوه كرد.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی دانه‌وێڵه له جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا یەکێک لە سه‌رچاوه‌کانی دانه‌وێڵه‌ی جیهان.
ئه‌م رێكکه‌وتنه بۆ هەناردەکردنی 20 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه، له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانیه‌وه بۆ جیهان، کە دوێنێ له توركیا واژووکرا.
له24ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2022 رووسیا هێرشیكرده سه‌ر ئۆكرانیا، تا ئێستا ئه‌و جه‌نگه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه، كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری، سیاسی و دیپلۆماسیان خستووه‌ته سه‌ر رووسیا، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ رێگری له گه‌یشتنی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات، هه‌روه‌ها له رووی دابینكردنی گازه‌وه فشاری خستووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی، كه وه‌ك تاكه سه‌رچاوه گازی ئه‌م وڵاته به‌كارده‌هێنن.