پلاسخارت و خەز عەلی باسی دۆخی سیاسی عێراق دەکەن

گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کردووە

کۆبوونەوەی پلاسخارت و خەز عەلی لە بەغدا
کۆبوونەوەی پلاسخارت و خەز عەلی لە بەغدا

K24 – هەولێر

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق لە بەغدا کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ به‌كگرتووه‌كان لە عێراق لەگەڵ‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق لە بەغدا کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسیی و پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقیان کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، عێراق بە دۆخی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت. 25ی ئەم مانگەدا چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکرد، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیار نەکراوە.

Fly Erbil Advertisment