توركیا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ موسڵ هاته‌ده‌نگ

"چاوەڕێین بەرپرسانی هێرشەکە سزابدرێن"

ئاڵای توركیا
ئاڵای توركیا

K24 – هەولێر:

توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كه‌ییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ شاری موسڵ هاته‌ ده‌نگ.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 27ـی ته‌مموز) رایگه‌یاند، "چاوه‌ڕێین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، به‌رپرسانی هێرشه‌ ئاست نزمه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌ موسڵ سزابده‌ن".

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا دەڵێت: "پیلانی تیرۆریستان به‌سه‌ر سه‌ریاندا‌ ده‌ڕوخێنین و خه‌ونه‌كانیان، كه‌ سووركردنی ناوچه‌كه‌یه‌ به‌خوێن، له‌نێو ئه‌و چاڵانه‌دا ده‌نێژین، كه‌ هه‌ڵیانكه‌ندووه‌".

درەنگانی شەوی رابردوو، لە مووسڵ هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی تورکیا.

کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو کونسوڵخانەکەیان بە چوار گولـلە هاوەن کراوەتە ئامانج و محەمەد کوجوک، کونسوڵی تورکیا و تیمی کونسوڵخانەکە لە هێرشەکەدا سەلامەت بوون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ روونیشیکردووەتەوە، گولـلە هاوەنەکان لە نزیک شوقەکانی حەدبا کەوتوونەتە خوارەوە.