هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌ دژی كریستیانۆ هاتنه‌ ده‌نگ

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوڕێیه‌كانی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوڕێیه‌كانی

هاندەرانی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید ئیسپانیا لە دژی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی هاندەرانی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، لە دژی ده‌نگۆی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە، ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژی گواستنەوەی ئەو یاریزانەن، چونکە ئاستی لە دابەزیندایە و ئەمەش دژی بەهاکانی یانەکەیانە.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە گوایە کارگێری رۆخێ بلانکۆس دەیەوێت رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، هەرچەندە سەرۆکی یانەکە ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، بەڵام هاندەرانی یانەیە پێیانوایە دەنگۆکان راستن و ئەوان دژی گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەن، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ كریستیانۆ ئاماده‌یه‌ له‌ به‌شێك له‌ مووچه‌ی خۆی خۆش بێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی كارگێری یانه‌كه‌ی ئاسان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار  بکات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له‌ یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ مان یونایتد، له‌ نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه‌، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه، له‌ ئێستاشدا كارگێری یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ ده‌كات.

بەیاننامەی فەرمی ئەنجومەنی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژی گواستنەوەی کریستیانۆن بۆ یانەکەیان
بەیاننامەی فەرمی ئەنجومەنی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژی گواستنەوەی کریستیانۆن بۆ یانەکەیان

 

Fly Erbil Advertisment