خۆپیشانده‌ران چوونه ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در، به بێ بوونی هیچ به‌ربه‌ستێكی ئه‌منی چوونه ناو حه‌ره‌م و هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان هه‌ڵگرت و چوونه ناوچه‌ی سه‌وز.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خۆپیشانده‌ره سه‌درییه‌كان، ده‌روازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌زاند و چوونه ناو هۆڵی نوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره، خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی ره‌وتی سه‌در، له كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ناوی پاڵێوراوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرد.
محه‌ممه‌د شه‌یاع سوودانی، وه‌ك پاڵێوراوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستنیشان كراوه.
سوودانی، پێشتر چه‌ندین پۆستی وه‌زاریی له كابینه‌كانی حكومه‌تی عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردووه.
خۆپیشانده‌ران پانكارت و لافیته‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و هێڵی راست و چه‌وتیان به‌سه‌ر رووخساری سوودانی دا هێناوه و ده‌ڵێن: رای شه‌قام قسه‌ی خۆی ده‌كات و سوودانی ره‌تكراوه‌یه.
هاوكات، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له توێی به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، پابه‌ندی به ئاشتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان بن و پارێزگاری له موڵكوماڵی گشتیی و تایبه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوای لێكردوون، ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وز به‌جێ بهێڵن و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی راسپاردووه، ره‌وشی گشتیی به گوێره‌ی فه‌رمان و رێسا و رێنماییه‌كان بپارێزن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی، رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان پابه‌ندن به پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگری له هه‌ر كرده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه زیان به ئاسایش و سیستمی گشتیی وڵات بگه‌یه‌نێت.
پێشتر سه‌در، رایگه‌یاندبوو، له پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كێشایه‌وه و ته‌نیا له رێی شه‌قامه‌وه داواكارییه سیاسییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.