به‌غدا: خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت نه‌پچڕاوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ره‌تیكرده‌وه، كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هێڵی ئینته‌رنێت له عێراق پچڕابێت.
عادل ئه‌عره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق، به میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا باس له پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت له عێراق ده‌كات، دووره له راستیی.
ئه‌عره‌جی گوتیشی: "خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به‌رده‌وامه و نه‌پچڕاوه".
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در، به ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه، به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كانیان هه‌ڵگرت و چوونه ناوچه‌ی سه‌وز.
دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر هۆڵی پێشوازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پاشانیش روویانكرده باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.