ئه‌ڵمانیا: توركیا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیمانه
"زۆرێک لە ئەڵمانەکان یۆنان بە شوێنێکی پشوودان دەزانن، بەڵام کەم کەس بە رەهەندی ئەو تاوانەی ئەڵمانیا ئاگادارە کە لە کاتی داگیرکاریی نازییەکان لە جەنگی جیهانیی دووەمدا لەوێ ئەنجامدراوە"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له یۆنان و تورکیا رایگه‌یاند، "پێویسته هه‌ردوو وڵات کێشەکانیان لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەر بكه‌ن، نەوه‌ك لە رێگەی گرژی و ئاڵۆزییەوە".
ئانالێنا بێیربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگه‌یاند، یه‌كگرتوویی نێوان هاوپەیمانەکانی ناتۆ و هاوبەشە ئەوروپییەکان لەم ماوەیەدا لە هەموو کات گرنگتره.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "تورکیا هاوبەشێکی گرنگە بۆ ئێمە و وڵاتێکە کە لە هەموو وڵاتێکی دیکە زیاتر پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا هەیە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "وەک هەمیشە بە روون و ئاشکرا لەگەڵ یەکتردا له‌بارەی نێوەندگیریی تورکیاوه گفتوگۆ دەکەین، کە بووە هۆی بەرگرتن لە گەورەترین قەیرانی خۆراک لە دەریای رەشدا و گەڕانەوەی تروسکایی هیوا بۆ ملیۆنەها مرۆڤ".
گوتیشی: "زۆرێک لە ئەڵمانەکان یۆنان بە شوێنێکی پشوودان دەزانن، بەڵام کەم کەس بە رەهەندی ئەو تاوانەی ئەڵمانیا ئاگادارە کە لە کاتی داگیرکاریی نازییەکان لە جەنگی جیهانیی دووەمدا لەوێ ئەنجامدراوە".
بڕیار وابوو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە 8 تا 10ی حوزەیران سەردانی یۆنان و توركیا بكات، بەڵام دوای ئەوەی پشكنینی كۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچوو، ئەو سەردانانەی دواخست.
هه‌ینی رابردوو (رووسیا و ئۆكرانیا) له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ئه‌نتۆنی گۆتێرش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام رۆژێك دوای رێككه‌وتنه‌كه به‌نده‌ری ئۆدیسا له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه كرایه ئامانج، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، له رێككه‌وتنه‌كه‌ی دانه‌وێڵه، كه رووسیا واژووی له‌سه‌ر كردووه، هیچ به‌ندێكی تێدا نییه، رێگری له مۆسكۆ بكات، هێرش بۆ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا نه‌بات.