نزیكەی ساڵێكە بەھۆی شەڕی پەكەكە و توركیا لە گوندەكەیان ئاوارە بونە
بەھۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زیانی زۆری گیانی و ماددی بەر ھاوڵاتیانی گوندەكە كەوتووە
K24 - بناری قەندیل
زیاتر له 10 مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر بۆردوومانی گوندی زارگه‌لی له‌بناری قه‌ندیل كه له‌لایه‌ن فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانكراو به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌و گونده شه‌هید و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا دانیشتوانی گوندی زارگه‌لی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كه‌یان.