مسته‌فا كازمی و هادی عامری كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشوازی له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
له دیداری نێوانیاندا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو ده‌رچوونی وڵات له کێشە و گەیشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو كه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆك بن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی عێراق له‌و ته‌نگژه‌ی تێیكه‌وتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگه‌وازێكی نیشتمانیانه‌ی بڵاوكرده‌وه داوایكرد، لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.