لاپۆرتا توانی بارسێلۆنا له گه‌وره‌ترین قه‌یران رزگار بكات
![خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Mar-2021/1615210145laporta.gif)
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به كاره‌كانی خه‌ریكه بارسێلۆنا ده‌بوژێنێته‌وه و ته‌نیا له‌م هاوینه 100 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزیان داوه‌ته‌وه و ئامانجیشیانه تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 500 ملیۆن یۆرۆی دیكه قه‌رز بده‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌رجییه‌كانی یانه‌كه 350 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هێناوه.
ئه‌وكاته‌ی خوان لاپۆرتا بووه سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند ئیداره‌كانی پێشووی یانه‌كه بڕی یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزیان له‌سه‌ر یانه‌كه جێهێشتووه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك هێدی هێدی قه‌رزه‌كانی سه‌ر بارسێلۆنا كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی 100 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزیان داوه‌ته‌وه.
خوان لاپۆرتا له دواین هه‌وڵیدا 24% و نیوی ستۆدیۆكانی بارسێلۆنای به‌رامبه‌ر سه‌د ملیۆن یۆرۆ فرۆشت، جگه له‌وه‌ش له فرۆشتنی مافی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و گرێبه‌ستی سپۆنسه‌ری كۆمپانیای سپۆتیفای نزیكه‌ی پێنج سه‌د ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی خسته خه‌زێنه‌وه‌ی بارسێلۆنا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئێستا یانه‌ی بارسێلۆنا 500 ملیۆن یۆرۆی له خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌یه ئه‌ویش به‌هه‌وڵه‌كانی لاپۆرتا ئه‌و كاره‌ی كردووه له هه‌نگاوی چواره‌میش 100 ملیۆن یۆرۆی دیكه ده‌چێته خه‌زێنه‌ی یانه‌كه.
بارسێلۆنا هێشتا 24% و نیوی ستۆدیۆكانی بۆ فرۆشتن داناوه كه نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌وه‌ش ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ كردوون به‌بێ كێشه له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لالیگا ناونووسیان بكات.
بارسێلۆنا هێشتا چاوی له گرێبه‌ستی دیكه‌یه و ئامانجییه‌تی چه‌ند یاریزانێكی دیكه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌یه‌وێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كانی سه‌ر یانه‌كه له ملیارێك و 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ 600 تا 700 ملیۆن یۆرۆ كه‌م بكاته‌وه.
ساڵانه بارسێلۆنا به‌كۆی گشتی مووچه‌ی یاریزان و راهێنه‌ر و كارمه‌نده‌كانی و بڕی پاره‌ی گه‌شت و خه‌رجییه‌كانی یانه‌كه 650 ملیۆن یۆرۆی پێویسته، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه له خه‌زێنه‌ی بارسێلۆنا دا نییه و نزیكی 350 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هێناوه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت خوان لاپۆرتا هاوشێوه‌ی كێشه‌كانی دیكه ئه‌مه‌شیان به زیره‌كی خۆی چاره‌سه‌ر بكات، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی فرینكی دی یۆنگ بفرۆشێت ده‌توانیت بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالیش بگوازێته‌وه.