لە حەوت مانگدا 13٫945 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایکبوون

ناوەکانی ئەحمەد، محەمەد، بارین و بانوو زۆرترینن

شاری سلێمانی
شاری سلێمانی

K24 - هەولێر:

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو ( 13٫945) منداڵ لە سەنتەری شاری سلێمانی لەدایکبوون.

بە گوێرەی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی حەوت مانگی رابردوو لە رێكەوتی ( 1/1 بۆ 2022/7/31) لە نەخۆشخانەکانی سەنتەری شاری سلێمانی (13٫945) منداڵ لەدایکبوون کە ( 7٫288 ) منداڵیان كوڕ بوون و( 6٫657 ) منداڵیان كچ بووە.

ئاماژە بەوەش درا، هەر بەپێی ئامارەکە لە ریزبەندی زۆرترین ناو کە لە منداڵ نراوە لە کوڕ بریتیە لە (محەمەد) بەدوایدا (ئەحمەد)، لە کچیش (بارین) بەدوایدا (بانو) .