كوردستان 24 وێنه‌ی شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شورای نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای پاسدارانی ئێران، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، روویانداوه‌.

شورای نیزامی حزبه‌كه‌ رایگه‌یاند، دوێنێ 24ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، له‌ هه‌ریه‌ك له‌  گوندەکانی "دوو چۆمان" ، "باگردان"، "حەسەن چەپ" و "بێنگوێن"، له‌ مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانییان و سوپای پاسدارانی ئێران روویداوه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆش، له‌ مه‌ریوان و ناوچەی سەوڵاوە پێشمه‌رگه‌یه‌كی حدكا، به‌ناوی  "شۆڕش منبەری" شەهید بوو.

شۆڕش مینبه‌ری، شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات
شۆڕش مینبه‌ری، شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات