دیاله.. تیرۆریستێك له هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه به كاروانێكی حوسێنی شكستی هێنا
به‌ر له‌وه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه گه‌مارۆدرا

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوشێك به كاروانێكی حوسێنی له پارێزگای دیاله شكستی هێنا، به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆدراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خۆكوژه‌كه ویستوویه‌تی خۆی به كاوانێكی حوسێنی له باكووری به‌عقوبه بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان پێیان زانیوه و گه‌مارۆیانداوه، بۆیه خۆكوژه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، خۆته‌قاندنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كه زیانی هێزه‌كانیان نه‌گه‌یاندووه، ته‌نیا تیرۆریسته‌كه له‌ناوچووه.


عاشوورا لەلای شیعەکان بە رۆژێکی مەرگەسات و خوێناوی هەژمار دەکرێت، مەڕاسیمەکانی شیعە جیاوازە و لە ناوچەکانی خۆیان ئەو یادە دەکەنەوە، شیعەکان بە دەستە و کۆمەڵ لە ناوچەکانی خۆیانەوە دەردەچن بۆ ئەوەی بچنە سەردانی مەزارگه‌کانی کەربەلا، ژمارەیەکی زۆر بەپێ و بەبێ بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوە سەردانی مەزارگەکانی کەربەلا دەکەن. بەشداربووان بە جلی رەش و بە شیوەن و گریان و لەخۆدان دەکەونەڕێ، تا دەگەنە شوێنی مەبەست.