لە كۆی ھەزار بەندكراوی سیاسی لە ئێران 500 یان كوردن
لە كۆی زیاتر لە ھەزار بەندكراوی سیاسی ئێران، نزیكەی 500 یان كوردن و زۆربەشیان تۆمەتی دژایەتیكردنى بنهماكانى ئاينى ئيسلام و بێ بڕوابوون و دژايهتيكردنى خودايان دراوهته پاڵ.
K24 – ههولێر:
لە كۆی زیاتر لە ھەزار بەندكراوی سیاسی ئێران، نزیكەی 500 یان كوردن و زۆربەشیان تۆمەتی دژایەتیكردنى بنهماكانى ئاينى ئيسلام و بێ بڕوابوون و دژايهتيكردنى خودايان دراوهته پاڵ.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران لە كۆنفرانسی دژایەتیكردنی لەسێدارەدان لە جنێڤ رایگەیاند، لە ئێران ھەزار و 150 بەندكراوی سیاسی ھەن، كە 500 یان كوردن و 75%ی بەندكراوە كوردەكانیش تۆمەتی دژایەتیكردن لەگەڵ خوایان دراوەتە پاڵ. ئەو كۆمەڵەیە لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەش دەکات کە زۆربەی ئەو بەندكراوە سیاسیانەی لەسێدارە دەدرێن، تۆمەتی دژایەتیكردن لەگەڵ خوایان دراوەتە پاڵ، لە کاتێکدا ھەموویان بەندكراوی سیاسین.
لە ساڵی رابردوودا نزیكەی ھەزار كەس لە ئێران لەسێدارە دراون و زۆربەیان بە بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەر تۆمەتبار کراون.