ئێف بی ئای: لە ماڵەکەی ترەمپدا دەستبەسەر "بەڵگەنامەی هەستیار"ـدا گیراوە

K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (FBI) رایگەیاند، "بەڵگەنامەی هەستیار" لە ماڵەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆزراوەتەوە و دەستیبەسەرداگیراوە.
ئێف بی ئای دۆناڵد ترەمپ بە پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، بەڵگەنامەی بەرگری هەستیار لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی راشیگەیاند، لە ماڵی ترەمپ دەستبەسەر 33 سندوقدا گیراوە، کە بەڵگەنامەی زۆر نهێنییان تێدابووە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، پۆلیسی ئێف بی ئای چوونە نێو خانووه‌كه‌ی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا له "مارالاگۆ"ی شاری "پالم بێچ"ی ویلایه‌تی فلۆریدا، ترەمپ رایگەیاند، خانووەکەی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و ئابڵووقه‌ی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن پیاوانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی داگیركراوه.
ترەمپ، گوتیشی "ئه‌و كاره‌ی داواكاری گشتی ره‌فتارێكی خراپه، سیستمی دادوه‌ریش وه‌كو چه‌كێك به‌كارهێنراوه، ئه‌و هێرشه‌ی دیموكراتییه چه‌په توندڕه‌وه‌كانی ئه‌نجامیان داوه، هه‌وڵێكی بێهوده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 2024 خۆم نه‌پاڵێوم".