کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی سێشەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو. خێراى با مام ناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: 42

سلێمانی: 41

دهۆک : 40

کەرکوک: 43

زاخۆ: 42  

هەڵەبجە: 44

سۆران: 40

راپەڕین: 41

گەرمیان: 44