دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی داوا ده‌كه‌ن واشنتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاوی كرده‌یی بنێت

K24 – هه‌ولێر:
دوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریكایی، له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌نتۆنی بلینكن، نیگه‌رانیان له باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی له دژی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و داوایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له دژی كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن و كارێك بكرێت، سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مه‌ریكایی له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا نهپووكێتهوه.
هه‌ریه‌ك له رۆبەرت مێنێندز ، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سینات و جەیمس ریش، ئەندامی کارای لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نتۆنی بلینكن رایانگه‌یاندووه، " بەپەلە داوا لە ئیدارەی ئەمه‌ریکی دەکەین کە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە بەرزترین ئاستەکاندا بەیەک بگەێنێت بۆ ئەوەی رێگە بدات بە بەردەوامی کاری وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بەشێکی دانەبڕاوە لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق، هەروەها بۆ پێشخستنی سەربەخۆیی وزەی عێراق".
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هاتووه: داواتان لێدەکەین دەستبەجێ لە ئاستێکی باڵادا پەیوەندی بکەن لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابووری حکومەتی هەرێم.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه: هیوادارین چارەسەرێک بدۆزنه‌وه، کە ئەوە مسۆگەر بکات کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان دەتوانن لە ماوەیەکی زوودا کارەکانیان جێبه‌جێبكه‌ن بە شێوەیەک کە پابەند بێت بە یاساکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵی.
هه‌ردوو سیناتۆر روونیشیان كردووه‌ته‌وه، كه "پێویستە ئیدارەی ئەمه‌ریکا هەوڵبدات سوود لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی وەربگرێت و پەرە بە پەیوەندییەکی بەردەوام و پتەو بدات بە تایبەتی لە کاتێکدا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت كاتێكی زۆری خایاندووە و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".
ده‌قی نامه‌كه
بۆ / بەڕێز وەزیری دەرەوی ئه‌مه‌ریكا ئەنتۆنی بلینکن
ئێمە بۆ دەربڕینی نیگەرانی خۆمان دەنووسین، کە ناکۆکی دەستوری بەردەوامی نێوان عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر سامانە سروشتییەکان، گەشەسەندنی ئابووری عێراق تێکدەدات.
هەروەها نیگەرانین لەو هەواڵانەی کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگا، لەوانەش بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای ژمارە 22ی نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو لە دژی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمه‌ریکی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکەن، جێبەجێ دەکرێن.
جگە لەوەش، ئێمە نیگەرانین لە هێرشەکانی ئەم دواییە و بەردەوامەکانی ئێران و میلیشیا بە وەکالەتەکان دژی ژێرخانی وزە و بەرژەوەندییەکانی ئه‌مه‌ریكا لە باکووری عێراق لە کاتێکدا ئێران بەردەوامە لە دەستێوەردان لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و پرۆسەی سیاسی ناوخۆیی.
بەپەلە داوا لە ئیدارەی ئەمه‌ریکی دەکەین کە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە بەرزترین ئاستەکاندا بەیەک بگەێنێت بۆ ئەوەی رێگە بدات بە بەردەوامی کاری وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە بەشێکی دانەبڕاوە لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق، هەروەها بۆ پێشخستنی سەربەخۆیی وزەی عێراق.
کۆمپانیاکانی وزەی ئەمه‌ریکی و ئه‌مه‌ریكا رۆڵێکی بنەڕەتیان بینی بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزەی هەرێمە کوردیەکەی عێراق و بەشدارییان لە هەوڵەکان کردووە بۆ بێنیازكردنی عێراق لە هاوردەکردنی وزەی ئێران. بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای گەشەپێدانی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا (DFC) زیاتر لە 300,000,000 دۆلاری وەکو قەرز بە کۆمپانیاکانی وزە داوە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکەن.
ئێمە نیگەرانین لەوەی کە جێبەجێکردنی بڕیاره‌كانی دادگا له لایه‌ن وەزارەتی نەوتی عێراق زۆرتر کۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش لەگەڵ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی عێراق هاوكاته و هێرشەکان بە سپۆنسەری ئێران کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشوهەوای وەبەرهێنانی بیانی و توانای عێراق بۆ سەربەخۆبوون لە وزەی سەرچاوەی ئێران هەیە. هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی ئاڵۆزی پێکهێنانی حکومەت، وا دیارە ئێران کاریگەری خۆی بەکاردەهێنێت بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی هەرێم لە هەمان کاتدا کێبڕکێ لە کەرتی وزەدا سنووردار دەکات. ئێمە بە تایبەتی نیگەرانین لە توانای بەردەوامبوونی قەرزەکانی DFC لە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵا و هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییە، کە دوو لەوانە وەبەرهێنانی 250 ملیۆن دۆلاری DFCیان لە بەرزکردنەوەی ژێرخانی کێڵگەی غازی كۆرمۆر کردە ئامانج.
رێککەوتنەکانی ئەم دواییە بۆ بەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق بە سعودیە و ناردنی کارەبا لە ئوردنەوە بۆ عێراق کە لە گەشتەکەی ئەم دواییەی سەرۆک بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیەندرا، نیشانەیەکی پێشوازی لێکراوی هەمەچەشنکردنی وزەی عێراقە. به‌ڵام پێویسته زیاتر كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی عێراق سوودی لێ ببینێت و عێراق له پشتبه‌ستنی به وزه‌ی ئێران رزگار بكرێت.
داواتان لێدەکەین دەستبەجێ لە ئاستێکی باڵادا پەیوەندی بکەن لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابووری حکومەتی هەرێم.
هیوادارین چارەسەرێک ببینین کە ئەوە مسۆگەر بکات کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکان دەتوانن لە ماوەیەکی زوودا کارەکانیان بپارێزن بە شێوەیەک کە پابەند بێت بە یاساکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵی لە هەمان کاتدا بەدوای چارەسەرێکی درێژخایەنی کارادا دەگەڕێن بۆ بڕیاری دادگا و ناکۆکییە دەستورییە فراوانەکە.
هەروەها پێویستە ئیدارەی ئەمه‌ریکا هەوڵ بدات سوود لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی وەربگرێت و پەرە بە پەیوەندییەکی بەردەوام و پتەو بدات بە تایبەتی لە کاتێکدا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت كاتێكی زۆری خایاندووە و بەردەوامە.
ئێمە چاوەڕوانی نوێکاری بەردەوامین لە ئیدارەوە.
ئیمزا:
رۆبەرت مێنێندز، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مه‌ریكا
جەیمس ریش، ئەندامی کارای لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مه‌ریكا.