له دوو ژنه سووتاوه‌كه‌ی سلێمانی یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - سلێمانی:
شه‌وی رابردوو دوو ژن لە سلێمانی، به‌هۆی به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی به‌نزین له بری ئاو سووتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.
سامان شێخ له‌تیف گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر(08:40) بەهۆی زۆری سوتانەکەیەوە، یەکێك لەو خاتوونانەی ئەم شەو بەهۆی سووتاویەوه گەیەندرابوونه بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانی سلێمانی بۆسووتاوی نەشتەرگەری، کۆچی دوایکرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، له دوو ژنه سووتاوه‌كه‌ی سلێمانی، ته‌مه‌ن 25 ساڵییه‌كه گیانیله‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ته‌مه‌نی 30 ساڵه.