بەڤیدیۆ.. بارهەڵگرێك خۆی بەنێو قەرەباڵغییەکدا دەکات

16 کەس گیانیان لەدەستداوە

K24 - هەولێر:

لە ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆ لە قەزای دێرکێ لە پارێزگای ماردین 16 کەس گیانیان لەدەستدا و 29 کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوکە بەجۆرێك بووە، کە لە دەوروبەری رووداوێكی هاتووچۆدا قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و، لەو کاتەدا بارهەڵگرێك دێت و پێش ئەوەی خۆی بۆ بگیرێتەوە، خۆی دەکات بەنێو قەرەباڵغییەکەدا و لە ژمارەیەك کەس دەدات.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29ـی دیکەش برینداربوون، کە 8 لەوانە برینەکانیان سەختە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە و جۆینی چەناڵی تیلیگرامی کوردستان24 ببە.

ئەمە دووەم رووداوی هاتووچۆی لەمجۆرەیە، کە ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان روویداوە، تا ئێستا بەکۆی گشتی لە هەردوو رووداوەکەدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە.