لە سلێمانی تەقە لە کامێراکانی هاتووچۆ دەکرێت
کۆمپانیای لە دانانی کامێراکانی چاودێری سکاڵا تۆمار دەکات
K24 - سلێمانی:
لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی- دوکان، تەقە لە کامێراکانی چاودێری دەکرێت و کۆمپانیای جێبەجێکار لە دانانی کامێراکانی چاودێری سکاڵا تۆمار دەکات.
موقەدەم بەرھەم شێرزاد، بەڕێوبەری پۆلیسی ھاتووچۆی دوکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "تائێستا کامێراکانی چاودێری لەژێر کۆنترۆڵی کۆمپانیادان و نەخراونەتە ژێر دەسەڵاتی ئێمە، بەڵام بیستوومانە تەقە لە کامێراکانی چاودێری کراوە".
سەبارەت بە رووداوەکە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پیرەمەگروون بە کوردستان24ی گوت: "نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار دوای رووداوەکە سکاڵایان لە پۆلیس تۆمار کردووە کە تەقە لە کامێراکانی چاودێری کراوە و ژمارەیەک لە کامێراکان زیانیان پێگەیشتووە".
راشیگەیاند: "تا ئیستا نەزانراوە ئەو کەسانە کێن تەقەیان لە کامێراکانی چاودێر کردووە".