فه‌لوجه به‌ته‌وای كۆنترۆڵ كرا
ناوچه‌ی جولان دوا پێگه‌ی داعش له‌و شاره كۆنترۆڵكراوه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی فه‌لوجه. عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی، كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی قه‌زای فه‌لوجه‌ی ڕاگه‌یاند كه هێزه عێراقییه‌كان توانیویانه ته‌واوی فه‌لوجه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی عێراقی توانیویانه 90% ی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
چه‌ند جارێكه هه‌واڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند ناوچه و گه‌ڕه‌كێك به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه ماوه.