زانا مه‌لا خالید: پارتی پێشنیازێك له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هەولێر:
به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، گوتی: "پارتی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه، هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت" و پێشنیازێكیش له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌پار ساڵه‌وه ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێنین هێنس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئه‌نجامدراون، لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆچوونی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای سه‌ردانی پلاسخارت بۆ لای سه‌رۆكی بارزانی، هه‌روه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك له‌باره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشنیازێك بۆ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته‌ڕوو".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "له‌پێناو ده‌ربازبوون له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی سیاسی، پێشنیازێك له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته‌ڕوو، كه بریتییه له سیستمی تێكه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێت لایه‌نه سیاسییه‌كان سوودی لێببیننن".