رێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر له سهدا 12 بەرزدەبێتەوە
K24 - ههولێر:
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئاماری ژمارەی پێوانەیی نرخی بەکاربەری بۆ مانگی تەمموزی رابردوو بڵاوکردەوە.
لە داتاکانی دەستەی ئاماردا هاتووە: رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ سەدا 12.35 بەرزبووەتەوە، واتە لەسەر بنەمای ساڵان سەدا 8.2 بەرزبووەتەوە و بەراورد بە مانگی حوزەیرانی پێش خۆی سەدا 0.5 بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی داتاکانی دەستەی ئامار، رێژەی هەڵاوسان لە هەولێر گەیشتووەتە سەدا 12.7 و لە سلێمانی گەیشتووەتە سەدا 10.1 و لە پارێزگای دهۆکیش گەیشتووەتە سەدا 14.4.