نرخی نهوتی برێنت گهیشته سهرووی 100 دۆلار
K24 - ههولێر:
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەردەوامی بە ئاراستەی بەرزبوونەوەی دوێنێیدا کە سەدا 4 بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی پێشبینییە بەهێزەکانە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن وڵاتانی ئۆپێک پڵاسەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی وەزیری وزەی سعوودییە رایگەیاند، بۆ رێکخستنەوەی بازاڕ و کۆنترۆڵکردنی داکەوتنی بەرچاوی نرخی نەوت ئاستی بەرهەمهێنان کەمدەکەنەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.4 بۆ 99.74 دۆلار بەرزبووەوە،لە کاتێکدا لە مامەڵەکانی دوێنێیدا بە رێژەی سەدا 3.9 بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.34 بۆ 93.42 بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە مامەڵەکانی دوێنێیدا سەدا 3.7 بەرزبووەوە.
چەند سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس ئاشکرایان کردووە، بە رێککەوتنی ئەتۆمی و بە فەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران، جارێکی دیکە وڵاتان لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان رێککەوتن دەکەنەوە.