کۆمپانیای Apple پلانی هەیە کارگەیەک لە هیندستان دابمەزرێنێت

كۆمپانیای ئه‌پڵ
كۆمپانیای ئه‌پڵ

K24 - هه‌ولێر:

کۆمپانیای ئەپڵ پلانی هەیە، دوای دوو مانگ لە دروستکردنی وەشانی یەکەمی ئایفۆن 14، کارگەیەکی بەیەکەوە بەرهەمەکەی لە هیندستان دەکاتەوە.

‌‌ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لەگەڵ دابینکەرەکانی کاردەکات تاوەکو ئاستی بەرهەمهێنان لە هیندستان زیادبکات و درەنگکەوتنی بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە، لە کاتێکدا لە وەشانەکانی رابردووی 6 تاوەکو 9 مانگ دوادەکەوت.

لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ زۆرینەی بەرهەمەکانی لە چین بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئێستا بەهۆی هەڵکشانی ناکۆکییەکان لە نێوان واشنتن و پەکین و داخرانی کارگەکانی بەهۆی کۆرۆنا، ئێستا ئەپڵ بە دوای جێگرەوەی ئەو وڵاتە دەگەڕێت.