کۆشکی سپی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری ئەمریکا دابەزاند
کۆشکی سپی گەشەی ئابووری لە 3.8% بۆ 1.4% دابەزاند
K24- ههولێر:
كۆشکی سپی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند.
کۆشکی سپی گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی بۆ ئەمساڵ بۆ سەدا 1.4 دابەزاند، لە کاتێکدا لە مانگی ئادار پێشبینی کردبوو رێژەکە سەدا 3.8 دەبێت.
لە هەمان کاتدا کۆشکی سپی پێشبینییەکانی بۆ رێژەی هەڵاوسان لەمساڵدا بەرزکردەوە، بە جۆرێک پێشبینی دەکات رێژەی هەڵاوسان لەمساڵدا بۆ سەدا 6.6 بەرزبێتەوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئادار پێی وابوو رێژەی هەڵاوسان بە لەمساڵدا سەدا 2.9 دەبێت.
هاوکات کۆشکی سپی رێژی بێکاریشی لەمساڵدا لە سەدا 3.9 بۆ سەدا 3.7 دابەزاند.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و بەهۆی دەرهاویشتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و پەتای کۆرۆنا گوشاری بۆ سەر ئابووری ئەمریکا دروستکردووە و پێشبینی دەکرێت