له‌ فینله‌ندا به‌ تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌منی سێ رۆژنامه‌نووس دادگایی ده‌كرێن

دیمه‌نێكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌
دیمه‌نێكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ فینله‌ندا به‌ تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌، سێ رۆژنامه‌نووس رووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ وتارێكدا، كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی هیلسینگین سانومات، رۆژی (16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باسیان له‌ چالاكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ هه‌واڵگرییه‌كان كردووه‌ و به‌ نزیك كراوه‌یی ئاماژه‌یان به‌ شوێنی یه‌كه‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ و ئه‌ركه‌كانی كردووه‌.

وتاره‌كه‌یان ته‌نیا به‌شێكی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌، نه‌یانتوانیوه‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

داواكاری گشتیی داوای كردووه‌، ده‌قی وتاره‌كه‌ له‌سه‌ر وێبسایتی رۆژنامه‌كه‌ لاببرێت و هه‌ر سێ رۆژنامه‌نووسی رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ریان ساغ بنه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی یاسای فینله‌ندا، هه‌ریه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ چوار ساڵ زیندانی ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌: ئه‌سۆشێیتدپرێس