چین و هیندستان كڕیاری سهرهكی نهوتی عێراقن

K24 – ههولێر:
كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند، کۆمپانیاکانی نەوتی هیندستان و چین زۆرترین بڕی نەوتیان لە مانگی تەمموز لە عێراق کڕیوە.
کۆمپانیای سۆمۆ لە نوێترین ئاماری کە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، 7 کۆمپانیاکانی نەوتی هیندستان و چین لە کۆی 35 کۆمپانیای دیکەی جیهان زۆرترین بڕی نەوتیان لە عێراق کڕیوە.
لە بڵاوکراوەکەی کۆمپانیای سۆمۆدا هاتووە، ئەمریکا لە رێگەی چوار کۆمپانیاوە نەوتی لە عێراق کڕیوە، لە دوای ئەوانیش کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا و کۆریای باشوور وڵاتانی دیکە کڕیاری نەوتی عێراق بوونە.