هێزێکی ئەمنی 12 کەس لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەستگیردەکات

"بە تۆمەتی ساخکردنەوەی چەکی پڕۆژەکان"

بازاڕی شەوکەتی مەلا لە سلێمانی
بازاڕی شەوکەتی مەلا لە سلێمانی

K24 - سلێمانی:

سەرچاوەیەك لەنێو بازاڕی شەوکەتی مەلا بە کوردستان24ـی راگەیاند، 12 مامەڵەکار بە تۆمەتی مامەڵەی ساختە لەناو بازاڕی شەوکەوتی مەلا لە سلێمانی دەستگیرکراون.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هێزێکی ئەمنی ئەو کەسانەیان بە تۆمەتی ساخکردنەوەی چەکی پڕۆژەکان دەستگیرکردووە.

بازاڕی شەوکەتی مەلا لە شاری سلێمانی کە ناسراوە بە بازاڕی دۆلارەکە، تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی دراو.

دەستگیرکردنی ئەو 12 سەرمایەدار و مامەڵەکارە لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەس و بازارگانانەیە کە لە ماوەکانی رابردوودا دەستگیرکران بە تۆمەتی بازرگانی و داگیرکردنی زەوی و موڵکی حکومی.