عێراق زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
لەسەر ئاستی رۆژانە 258 ملیۆن و 459 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەوە
K24 - هەولێر
بە درێژایی هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق، نزیکەی ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بە گوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردوودا، ملیارێک و 292 ملیۆن و 29 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەوە و لەسەر ئاستی رۆژانەش 258 ملیۆن و 459 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 3.7% کەمیکردووە.
بە گوێرەی داتاکان کەمترین بڕ کە خرابێتەڕوو لە رۆژی پێنجشەممە بووە، کە 224 ملیۆن و 465 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕ و بەرزترینیش لە رۆژی دووشەممەدا بووە کە 273 ملیۆن و 775 هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
زۆرینەی ئەو بڕەی بانکی ناوەندی خستوویەتییەڕوو لە شێوەی حەواڵە بۆ بازرگانی رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە.