پاسدار ئاگر له دارستانه‌كانى هه‌ورامانى ته‌خت به‌رده‌دات
ره‌وشى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێم رووى له ئاڵۆزى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى لايه‌نێكى كورديى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستيان به جموجۆڵى سه‌ربازى له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران كردووه، ره‌وشى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێم رووى له ئاڵۆزى كردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەشێک لە دارستانەکانی گوندی سلێن سەربە ناوچەی هەورامان تەخت ئاگريان تێبه‌ربوو.
لاوانی گوندی سلێن بە زووترین كات گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە تاوەکوو کۆنترۆڵی بکەن.
تا ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکەی سوپای پاسداران لەو ناوچەیەدا نادیارە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە بەو هۆکارە بەشێکی بەرچاوی دارستانەکان دەسووتێن.

