پاسدار ناوچه شاخاوييه‌كانى سه‌وڵاوه تۆپباران ده‌كات
تۆپباران کردنی ناوچه شاخاوييه‌کانی ناوچەی سەوڵاوا لە ناوچەی مەریوان، لەلایەن سوپای پاسدارانه‌وه به‌رده‌وامه.
K24 – هه‌ولێر:
تۆپباران کردنی ناوچه شاخاوييه‌کانی ناوچەی سەوڵاوا لە ناوچەی مەریوان، لەلایەن سوپای پاسدارانه‌وه به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، جگە لەوەی بە تۆپ ناوچەکە بۆردومان دەکرێت، هێلیکۆپتەریش لەناوچەکدا دەسوڕێتەوە.
دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى لايه‌نێكى كورديى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستيان به جموجۆڵى سه‌ربازى له دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران كردووه، ره‌وشى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێم رووى له ئاڵۆزى كردووه.
له دوو رۆژى رابردوودا تۆپخانه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستيانكردووه بۆ بۆردومانكردنى ناوچه سنوورييه‌كان و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان بريندار و ئاواره بوون.