ئیبراهیمۆڤیچ یانه‌ی نوێی دیاری كرد
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا زۆرترین زانیاریی له باره‌ی داهاتووی ئیبراهیمۆڤیچ خستۆته ڕوو، كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی هه‌ینی دادێ، زڵ‌اتان بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به تیپه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ ده‌چێته شاری مانچێسته‌ر.
رۆژنامه‌ی میره‌ر، له چاپی ئه‌مڕۆیدا باسی له‌وه كردووه كه پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 مۆرینهۆ و ئیبراهیمۆڤیچ له‌سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان رێككه‌وتوون، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پشكنینه پزیشكییه‌كانه كه بڕیاره ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی داهاتوو بۆ زڵ‌اتان ئه‌نجام بدرێت.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، پێشتر له خولی هۆڵه‌ندی، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فره‌نسا یاریی كردووه، ئێستایش بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوویدا خولی ئینگلیزی تاقی ده‌كاته‌وه.