تەرمی هەشت پاسدار لە دەست پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتدایە

K24 - هه‌ولێر:

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماری کوژراوانی شەڕەکانی دوو رۆژی رابردوو لە شارەکانی مەریوان و سەقزی راگەیاند.

ئەنجوومەنی سەربازیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، ئاشکرای کردووە لە دوو شەڕی جیاوازدا، لە نێوان پیشمەرگەکانی حزبە و هێزەکانی سوپای پاسداران لە چیای کۆساڵانی سەر بە شاری مەریوان،  دوو پێشمەرگە شەهید بوون و لە بەرامبەریشدا دەیان کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون، تەرمی هەشت کەس لەو کوژراوانە لە دەست هێزەکانی پێشمەرگەی دیموکراتدایە.

به‌ گوێره‌ی هەواڵێکی دیكه‌ی ماڵپەڕی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، گرووپێکی چەکداری بە ناوی هەڵۆکانی زاگرۆس کە پشتیوانی لە خەباتی حزبی دیموکرات دەکەن، لە تۆڵەی پیشمەرگەکانی حزبی دیموکرات سەرهەنگێکی سوپای پاسداران و شەش پاسەوانی ئەو کەسەیان کوشتووە.