بێكاری رووی لووڕستان كردووه
K24 - ههولێر:
ھۆشەنگ بازوەند، پارێزگاری لووڕستان بە ئاژانسی ههواڵی "ئیلنا"ی راگەیاند، بێكاری گەورەترین قەیرانی ئەو پارێزگایەیە و پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووری لە لووڕستان بە تەواوی وەستاوە.
بە وتەی بازوەند لورستان بۆ چارەسەری كردنی قەیرانی بێكاری پێویستی بە 966 میلیارد تمەن بودجە ھەیە.
ئەگەرچی بودجەی وەبەرھێنان بۆ ئەمساڵ 41 لەسەد زیادیكردووە بەڵام بە وتەی بازوەند كێشەكان لە جێی خۆی بەردەوامە و بە داخرانی سەرچاوەكانی داھات و وەبەرھێنان رێژەی داكشانی ئابووری لورستان بەرەو زیاد بوون دەڕوا.