حه‌شدی شه‌عبی: بۆ شكستپێهێنانی هه‌موو پلانێكی ده‌ره‌كی ئاماده‌ین

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن بۆ شكستپێهێنانی هه‌موو پلانێكی ده‌ره‌كی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێت)، له‌سه‌ر رێچكه‌ی قوربانیدان و خزمه‌تكردنی ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌پێناویدا حه‌شد دامه‌زراوه، به‌رده‌وام ده‌بین.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئاماده‌ین هه‌موو ئه‌و پلانانه هه‌ره‌س پێبهێنین كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ئاشووب پشتگیری ده‌كرێن.
رۆژی 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای‌کرد، زۆربەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن.
بڕیارەكه‌ی سەدر دوای ئەوە هات، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی: "بڕیارەکەی حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و، داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ده‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویداو، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.