مانشافته‌كانیش بلیتی قۆناخی هه‌شتیان بڕی
كه‌مێك پێش ئێستا، له قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و سلۆڤاكیا به 3 گۆڵی خاوێن به‌سوودی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 8ـی یارییه‌كه، جیرۆم بواتینگ، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا شریتی گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بڕی، دواتر له خوله‌كی 13 مه‌سعوود ئۆزیل لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا.
به‌ر له ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، ماریۆ گۆمێز له نێو ناوچه‌ی سزای سلۆڤاكیا تۆپێكی له ئۆزیلی هاوڕێی وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می بۆ مانشافته‌كان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 63ـی گێمی دووه‌م، جۆلیان دراكسله‌ر، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گۆڵی سێیه‌می بۆ مانشافته‌كان زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ‌وڵام به‌سوودی مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات.